ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، بۆ یه‌كه‌مجار به زمانی فارسی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرش ده‌كات بۆ سه‌ر ئێران و ئاشكرایده‌كات كه هێزی سه‌ربازیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه.
داعش ڤیدیۆییه‌كی 36 خوله‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "وڵاتی فارس له نێوان ڕابردو و ئێستادا" تێیدا هه‌ڕه‌شه له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و تۆمه‌تباری ده‌كات به له‌ناوبردنی موسڵمانانی سوننه مه‌زهه‌ب.
داعش چه‌ند ئه‌ندامێك له هێزی كه‌تیبه‌كانی "سه‌لمانی فارسیی"ی نیشانده‌دات كه له پارێزگای دیاله ڕاهێنانیان پێكراوه‌و راشیگه‌یاندوه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیپێكردوه‌و له هه‌نگاوی یه‌كه‌میشدا پشت به هێرشه خۆكوژییه‌كان ده‌به‌ستن.
له ڤیدیۆكه‌دا داعش چوار چه‌كداری نیشانده‌دات كه گوایه ئێرانیین و سیانیان قسه ده‌كه‌ن و داوا له ئێرانیه‌كان ده‌كه‌ن، له تاران و ئه‌سفه‌هان و قوم، هێرش بكه‌نه سه‌ر حه‌وزه عیلمیه‌كان.
هه‌رچه‌نده ئێران به‌هاوكاریكردنی هێزه عێراق و سورییه‌كان له‌م دوو وڵاته شه‌ڕ دژی داعش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ داعش هه‌ڕه‌شه له تاران بكات.